لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر بەیرووت ٣ فەرماندەی بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین کوژران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی قۆلەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان ئەنجام دایەوە.
بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین سەبارەت بە هێرشەکە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ فەرماندەیان گیانیان لە دەست داوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا محەمەد عەبدول، ئەمەد عەودە و عبدالرحمان عبدالله گیانیان لە دەست داوە و جەخت لەوە کرا کە تا کۆتایی هاتنی داگیرکاری تێکۆشانی چەکداری بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ نەعیم قاسم یاریدەدەری سکرتێری گشتیی حزب الله دوای شەهادەتی حەسەن نصرالله راگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پشتگریکردن لە غەززە و لە قۆناغێکی نزیکدا رابەری نوێی بزووتنەوەکە هەڵدەبژێرن.
ژمارەی شەهیدەکان لە شاری سەیدەی وڵاتی لوبنان لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی گەشتە ٣٢ کەس.
گروپەکانی عێراق لە دوێنێوە چەندین جار بە مووشەک و درۆن خاکەکانی داگیرکراوی کردە ئامانج.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی فەلەستین لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ڕۆژنامەنووسێکی دیکە گیانی لە دەست دا.